١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٣
Source: Mehrnews
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گەمارۆکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ کۆتایی دێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کۆتایی هاتنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەکی دەرکرد و وتی: گەمارۆ پێش بینی کراوەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتحمی ئێران 26 ی ڕەزبەر کۆتایی دێت.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کۆتایی هاتنی بڕیارنامەی ژمارە 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: هەر ئەو جۆرە کە لە هەڵوێست و بەیاننامە فەرمیە پێشووەکان سەبارەت بە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی ژمارە 2231 ی ڕێکەوتی 20 ی ژووییەی 2015 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هاتووە، خولی 10 ساڵەی دیاری کراو بە پێێ ئەو بڕیارنامە لە ڕۆژی شەممە 26 ی ڕەزبەری 1404 کۆتایی دێت و هەموو بەندەکانی بریتی لە گەمارۆ پێش بینی کراوەکان هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ڕێکارەکانی هاوپەیوەندی، لە ئەو ڕێكەوتە کۆتایی دێت.

بەم پێیە پرسی ئەتۆمی ئێران کە لەژێر ناوی قەدەغە پەرەسەندنی لە بواری کاری ئەنجومەنی ئاسایش بووە، ئەبێ لە ڕیزی پرسە لێکدراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربچێت.

بە کۆتایی هاتنی بڕیارنامەی 2231، ئەبێ لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وەکوو بەرنامەی ئەتۆی هەر وڵاتێکی دیکەی بێ چەکی ئەتۆمی ئەندامی گرێبەستی قەدەغەی پەرەسەندنی هەڵسوکەوت بکرێت.

هەموو ئامانجی پاگەندەیی گەڵاڵەی پرسی ئەتۆمی ئێران ، دڵنیا بوونەوە لە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و لانەدانی بەرەو تەقەمەنی بوون بووە. ئەو ئامانجە بەتواوەتی هاتووەتە دی، هەر وەک هیچ ڕاپۆرتێک بە پێچەوانەی ئەو ڕاستیە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە بڵاو نەبووەتەوە و سەرەڕای گوشاری سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا لەسەر ئاژانس بۆ سەلماندنی پابەند نەبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی پادمان، هیچکات ئاشکرا نەبووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران سەرەڕای قبووڵ کردنی بەڵێنەکانی سەروو پادمانی لەژێر ناوی ڕێکەوتنی ئەتۆمی، هاوکات لەژێر ئەستەمترین گەمارۆکان بووە و ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە، یەکێتی ئەورووپا و ئەمریا بوون کە بەڵێنەکانی خۆیان بۆ لابردنی گەمارۆکان پێشێل کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وەبیر هێنانەوەی دووبارەی ئەو ڕاستیە کە 6 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بریتی لە دوو ئەندامی هەمیشەیی لەگەڵ کاری نایاسایی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا ڕێكنەکەوتن و هەروەها بە ئاماژە بە نووسراوە هاوبەشەکانی ئێران، چین و ڕووسیا لە ئەو بارەوە بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەکات کە ئەنجومەنی ئاسایش هیچ بڕیارێکی لەسەر ئیزن دان بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بە ئەنجام گەییشتنی سەربەخۆ سەبارەت بە گەڕاندنەوەی گەمارۆ هەڵوەشاوەکان لە دژی ئێران نەداوە و ئەوە بەس ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایشە.


بە پێی ئەم ڕەوتە داوا لە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین بە پێی مادەی 100 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەجێ هەواڵە ناڕاستەکان لە هەژماری ئینترنتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕەوتی پاگەندەیی گەڕاندنەوەی بڕیارنامە کۆتایی هاتووەکان لە دژی ئێران ڕاست بکەنەوە و ڕێگری بکرێت لە ئاڵۆزی زیاتر لە ڕەوتە یاساییەکان و ڕەوتی هاوپەیوەند بە کردەوەی ئەنجومەنی ئاسایش.

Your Comment

You are replying to: .
captcha